شه‌وی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، شه‌ڕ له نێوان دانیشتووانی شاری مه‌یبۆد و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی به‌هۆی كوژرانی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، ڕوویدا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی مه‌یبۆد له پارێزگای یه‌زد که به وته‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌كه، له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیه‌وه كوژراوه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، خه‌ڵكی مه‌یبۆد ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشیان كرده سه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، كاتێك پۆلیس هه‌وڵی تێكدانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی داوه، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی پۆلیس ڕوویداوه و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.