کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

شه‌ڕ و پێكدادانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و تالیبان له‌ سنووری “ئیسلام قه‌لعه‌”

شه‌ڕ و پێكدادانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و تالیبان له‌ سنووری ئیسلام

به پێی  ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ئیسلام قه‌لعه‌ی سنووریدوغاروون، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تالیبان تێكهه‌ڵچوون‌ و شه‌ڕ وپێكدادان ڕوویدا.

ڕاپوڕته‌كان باس له‌ داخرانی سنووریئیسلام قه‌لقعه‌له‌ لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌ڕای تالیبانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی لهتوڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی تالیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌ سنوورییه‌كانی ئێراندا گرتووه‌ و به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و گرووپه‌ پێنج كه‌سیانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.