درەنگانێکی شەوی چوارشهممه ٩ی مانگی خهرمانان، لە پارێزگای بەسرە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی “سەرایا سەلام”ی سەر بە سەدر و چەکدارانی” عەسائیبی ئەهلی حەق”ی سەر بە “قەیس خەزعەلیی” ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو چەکداری سەرایا سەلام کوژران.
بهپێی زانیارییهكان، شەڕەکە بەهۆی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازیی چەکدارانی “سەرایا سەلام بە بەردەم بارەگایەکی “عەسائیبی ئەهلی حەق” لە گەڕەکی “بهرازهعیە”ی پارێزگای بەسرە دروستبووە و لەلایەن چەکدارانی “عەسائیبەوە” تەقە لە کاروانەکەی “سەرایا سەلام” کراوە و ئەوانیش وەڵامیانداوەتەوە و تا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشهممه شەڕ و پێکدادان بەردەوامبووە و بەهۆیەوە دوو چەکداری سەرایا سەلام کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون، چەکی سووک و قورسیش لە شەڕەکەدا بەکارهاتووە.