ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له هه‌رێمی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر شه‌رڤانانی ی.پ.ش له شه‌نگال و سێ شه‌رڤان بریندار بوون.
قه‌دیر شێخ میمی سه‌رۆكی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژ پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی سیسوون- خانه‌سوور له‌گه‌ڵ شه‌رڤانانی پاراستنی شه‌نگال پێكدادانیان بووه و له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه دا سێ شه‌رڤان بریندار بوون. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: پێكدادانه‌كه كۆتایی پێ هاتووه به‌ڵام ئاستی گرژی و ئاڵۆزی له سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دووباره‌یان له ئارادایه.