ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی سپای پاسداران و یگانی مێرساد هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی “چاه جه‌مال”ی ئێرانشار و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و چه‌ند كه‌س له هه‌ر دوو لاو كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه كاتژمێر ١ و نیوی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی “چاه جه‌ماڵ”ی ئێرانشار ڕوویداوه و هێزه‌كانی ڕژیم به چه‌ك و چۆڵی نێوه سه‌نگین هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراوه و سێ كه‌س بریندار بوون و دوو هاووڵاتی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ناسناویان بریتیه له: “به‌هادۆر شه‌هبه‌خش” خه‌ڵكی “قه‌لعه بید”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “كورین”ی زاهیدان و “كازم شه‌هبه‌خش” خه‌ڵكی كورینی زاهیدان. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش ته‌واوبوونی شه‌ڕه‌كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هێزه‌كانی ڕژیمیان به‌ردباران كردووه و هێزه‌كانی ڕژیمیش به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌وایی ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه.