کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان شه‌رڤانانی قه‌سه‌ده‌ و تیرۆریستان له‌ حه‌له‌ب

شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان شه‌رڤانانی قه‌سه‌ده‌ و تیرۆریستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌ز، گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا هێرشان كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود له‌ حه‌له‌ب و سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان له‌ ئه‌لباب، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ به‌ توندی به‌رپرچ درانه‌‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی تیرۆریستانی به‌ره‌ی نۆسه‌ره‌ بۆ ناوه‌ندی شاری حه‌له‌ب و هه‌ڵهاتنی سه‌ربازانی ئه‌سه‌د، شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ و ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌ڕه‌كی ده‌ورووبه‌ری ئه‌شره‌فیه‌ و شێخ مه‌قسوودیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌. له‌ شارۆچكه‌كانی نه‌بیل و ئه‌لزه‌هراش، چه‌كدارانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵهاتوون و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك سه‌نگه‌ریان له‌ تیرۆریستان گرتووه، خه‌ڵكی ئه‌و دوو شاره‌ش به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ كوردییه‌كان هه‌ڵهاتوون و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازیان لێ كراوه‌. له‌ هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌كانی ڕووسیه‌ چه‌كدارانی ته‌حریر شام و به‌ره‌ی نۆسه‌ره‌یان بۆردوومان كردووه‌ و به‌ ده‌یان تیرۆریست كوژراون.