ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ند گوندیان له ده‌ورووبه‌ری گۆبانی بۆردوومان كرد و هاوكات گرووپه جیهادییه‌كان له چه‌ند لاوه هێرشیان كرده سه‌ر شه‌رڤانان و شه‌ڕێكی قورس ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، ١٨ چه‌كداری ئیسلامگه‌را كوژران و چه‌ندین برینداریان به‌دوای خۆیان دا به‌جێهێشت. له هێرشی په‌هبادی شه‌رڤانان دا چه‌ندین ئۆتۆمبێل و زرێپۆش له ناو بران و زیانێكی زۆر به جیهادییه‌كانی سه‌ر به توركیا گه‌یشت. له به‌رانبه‌ر دا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك، ناسناوی ١٣ شه‌رڤانی بڵاو كرده‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا له ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا گیانیان به‌خت كردووه.