له هێرشی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆسه‌ر ئۆكراین له ڕێكه‌وتی ٢٤ی فێوریه‌ی ٢٠٢٢، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٥ی ڕه‌شه‌ممه چوار ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت. به‌پێی دوایین گۆڕانكارییه‌كان ده‌زگای سیاسیی هه‌ر دوو لایه‌ن خوازیاری وتووێژ له مینسك، پێته‌ختی بێلاڕووس بوون. ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه له‌م قۆناغه‌دا به‌دواوه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رانی ئۆكراین ناچار بكات تا ڕایبگه‌یه‌نن وڵاته‌كه‌یان به ناتۆ په‌یوه‌ست نابێت.
هێرشی ئه‌رته‌شی ڕووسیه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه په‌یمانی نیزامیی “ناتۆ” نه‌خشه‌ی قه‌دیمیی وه‌رگرتنی ئۆكراینی وه‌ك سی و یه‌كه‌مین ئه‌ندامی خۆی خسته ده‌ستووری كاره‌وه. له ڕوانگه‌ی هه‌یئه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ڕووسیه‌وه كرده‌وه‌ی ناتۆ گرێبه‌سته پێشووه‌كانی سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی ئۆكراین پێشێل كردبوو و ئه‌منییه‌تی ڕووسیه‌ی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه. كرده‌وه‌ی ناتۆ له درێژه‌ی سیاسه‌تی حه‌ره‌كه‌ت به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات دایه و له دێسامبری ١٩٩١ه‌وه دوای ڕووخانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت كه‌وته ده‌ستووری كاره‌وه و بێجگه‌له ئۆكراین و بێلاڕووس باقیی وڵاتانی ئۆرووپای ڕۆژهه‌ڵات بوون به ئه‌ندامی ناتۆ. ده‌وڵه‌تی ڕووسیه به‌رله هێرشی ئه‌م دوایانه‌ی، هه‌وڵی دا تا له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماتیكه‌وه سه‌رانی ئه‌مریكا و ناتۆ ڕازی بكات تا له هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی ئۆكراین وه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ ده‌ست هه‌ڵگرن. ئه‌وان به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی ڕووسیه بیانووی هێرشیان دایه ده‌ستی ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
ده‌وڵه‌تی ڕووسیه له ده‌وره‌ی پێشوودا به‌هۆی پێگه و هه‌ڵوێسته‌كانی و هه‌روه‌ها زۆربێژیی سه‌رانی ئه‌مریكا و ناتۆ تا ئاستێك هاوده‌ردیی خه‌ڵكی ئاشتیخوازی دنیای به‌ره‌وخۆی ڕاكێشابوو. سه‌رانی هێندێك له وڵاتانی ئۆرووپای ڕۆژاوا، له‌وانه ئیتالیا، ئۆتریش و فه‌ڕانسه‌ش خوازیاری به‌ڕه‌سمی ناسینی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌تیی ناتۆ بوون. ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش له هاوڕێیه‌تی كامڵ له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌مریكا خۆی بوارد. ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ده‌یتوانی به پشتیوانیی بیروڕای گشتی و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناكۆكیی نێوان هێندێك له وڵاتانی ئۆرووپایی، له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماتیكه‌وه پاشه‌كشه به شه‌ڕه‌نگێزانی ناو ناتۆ بكات، به‌ڵام داروده‌سته‌ی پوتین به پشتیوانیی ئولیگارشیی گه‌نده‌ڵی ماڵیی ڕووسیه پێویستی به زه‌ربه‌یه‌كی نیزامیی لێبڕاوانه له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوا له ئۆكراین بوو تا له‌م ڕێگه‌وه هاوسه‌نگییه‌كی باشتری هێز به قازانجی خۆی سه‌قامگیر بكات. ئه‌وان سه‌ره‌تا سه‌ربه‌خۆیی دوو ئه‌یاله‌تی “دۆنێتسك” و “لوهانسك”یان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین به‌ڕه‌سمی ناسی و به‌م بیانووه‌وه هێزی نیزامیی به‌ناو پارێزه‌ری ئاشتییان به‌و ناوچه‌یه نارد و سه‌ره‌نجام هێرشی نیزامی‌یان بۆسه‌ر گشت ئۆكراین ده‌ستپێكرد. ده‌وڵه‌تی ڕووسیه به‌مجۆره ده‌سه‌ڵاتی نیزامی و ئیراده‌ی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی خۆی به ڕه‌قیبه‌كانی نیشان دا. ئه‌م بابه‌ته مه‌حكوومییه‌تی هێرشی ڕووسیه‌ی له لایه‌ن ویژدانی به‌خه‌به‌رهاتوو و نه‌فره‌ت له سه‌رانی ئه‌م وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه.
ڕووداوه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئۆكراین نیشانی دا كه ده‌وڵه‌تانی ده‌سه‌ڵاتدار له وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیستمی سه‌رمایه‌داری لێواولێو له دووڕوویی و ڕیاكارین. ده‌وڵه‌تی چین به‌خاتری ئه‌م باروودۆخه‌ی ئۆكراین شادمانه، چونكه به‌كرده‌وه ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئۆرووپایی سه‌رقاڵ و شه‌رمه‌زار كردووه. به‌م حاڵه‌ه‌وه ده‌وڵه‌تی چین به‌بێ ته‌ئیدی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌یاله‌ته‌كانی دۆنێتسك و لوهانسك خوازیاری چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماتیكه‌وه بووه. ده‌وڵه‌تی ده‌ستی ڕاستیی ده‌سه‌ڵاتدار له هێندیش سه‌ره‌ڕای پشتیوانیی كرده‌وه‌یی له ڕۆژاوا به‌ڕه‌سمی له مه‌حكووم كردنی هێرشی ڕووسیه بۆسه‌ر ئۆكراین خۆی بوارد و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماتیكه‌وه بوو. سه‌رانی تایوان كه خۆیان له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین له‌بواری ئه‌منییه‌تییه‌وه له پێگه‌یه‌كی لاوازتر دان هێرش بۆسه‌ر ئۆكراینیان به‌توندی مه‌حكووم كرد و هێندێك گه‌مارۆیان دژبه ڕووسیه ڕاگه‌یاند.
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له‌وانه ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، كه ئه‌ندامی غه‌یره دایمیی ڕێكخراوی ئه‌منییه‌ته، له كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئه‌منییه‌تدا هه‌روه‌ك نوێنه‌رانی چین و هێند به بڕیارنامه‌ی ئه‌مریكا به‌م ڕێكخراوه بۆ مه‌حكوومكردنی ڕووسیه ده‌نگی بێ لایه‌نیان دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سووریه و ڕه‌ئیسی جه‌لادی ٦٧، هێرشی نیزامیی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌یان بۆسه‌ر ئۆكراین ته‌ئید كرد.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا دووكه‌ڵی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه چووه‌ته ناو چاوی خه‌ڵك و چالاكانی سیاسیی نه‌یاری ڕژیمه‌كانی ئۆكراین و ڕووسیه. هه‌تا ئێستا سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئۆكراین ئاواره بوون و به‌ملیۆن كه‌س له په‌ناگاكان دان و ترسی مه‌رگ و برسییه‌تی به‌رۆكی گرتوون. له ڕووسیه له جه‌ره‌یانی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه شه‌ڕ تا ڕێكه‌وتی ٢٥ی فێوریه هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پڕژوبڵاویی ئێستای ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوایی له‌ناو هێزه چه‌په‌كانیشدا ده‌بیندرێت. هێندێك له‌م هێزانه هێرشی ڕووسیه به ته‌ئیدی ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی خۆیان ده‌زانن كه “ده‌وڵه‌تانی بۆرژوازیی قه‌یران لێدراو سه‌ره‌نجام شه‌ڕی جیهانی هه‌ڵده‌گیرسێنن”. هێندێكیش له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه و بوونی چه‌كی به‌رینی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ، ده‌ستپێكی شه‌ڕی جیهانی له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه به نامومكین ده‌زانن.
بێگومان، ئامانج و بیانووی دوو لایه‌ن هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره‌ی كه ئێستا له ئۆكراین له ئارادایه، له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وڵاتانی ڕووسیه و ئۆكراینه‌وه شه‌ڕێكی دژه خه‌ڵكی و مه‌حكوومه.