کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌ڕی قورسی هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

شه‌ڕی قورسی هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران له‌ ڕۆژئاوای

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین و داگیركه‌رانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ ٣٧ تیرۆریست كوژراون.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ ٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، ئۆپراسیۆنێكیان دژ به‌ بنكه‌ و باره‌گای تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ عه‌فرینی داگیركراو ده‌ستپێكردووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا، توانیویانه‌ ٣٧ تیرۆریست له‌ ناو ببه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند جه‌به‌خانه‌ی پڕ له‌ چه‌ك و چۆڵ دا بگرن. شایانی باسه‌ كه‌ چه‌ندین سه‌ربازی تورك و تیرۆریست له‌و ئۆپراسیۆنه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا كراون.