ئۆریانا فالاچی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ئیتالیایی كاتێك كه كتێبی “شه‌ڕ، شه‌ڕ و ئیتر هیچ”ی نووسی ده‌تگوت بیر له نیو سه‌ده دوای خۆی و ئه‌مڕۆی ئێمه ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕ بووه‌ته كه‌سب و كاری زۆرێك له سیاسه‌توانان، كۆمپانییه‌كان و پیشه‌سازیی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و خزمه‌تكاره ته‌بلیغاتییه‌كانیان له‌ناو میدیاكاندا.
شه‌ڕ له ئۆكراین و ده‌ستدرێژیی نیزامیی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆسه‌ر ئه‌م وڵاته و ڕیاكاریی وڵاتانی ڕۆژاوا، ناتۆ و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و باروودۆخێكی خوڵقاندووه كه له‌ماوه‌ی دوو حه‌وتوودا نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئۆكراینی ئاواره بوون، چه‌ند هه‌زار كه‌س له سه‌ربازانی ڕووسی و خه‌ڵكی ئۆكراین گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌پێی هه‌واڵه‌كان خه‌سارێكی ئابووریی سه‌د ملیاردی له ژێرخانه‌كان و شاره‌كانی ئۆكراین دراوه.
خه‌ساری گیانی و ماڵیی ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا به خه‌ڵكی ئۆكراین و ڕووسیه سنووردار نابێت و هه‌ر له ئێستاوه گرانیی سووته‌مه‌نی و خۆراك و ته‌نانه‌ت هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو بووه‌ته گوشارێكی زیاتر بۆ به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی جیهان. ڕووسیه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكراین، نان له زۆرێك له وڵاتانی جیهان گران بووه و یان گران ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌ویه‌كه ئۆكراین یه‌كێك له ئه‌نباره‌كانی دانه‌وێڵه‌ی جیهانه.
ئه‌مریكا و ناتۆ ده‌یانتوانی به‌ر به‌م شه‌ڕه بگرن، چونكه به ڕه‌وانه‌كردنی ناتۆ بۆ سنووره‌كانی ڕووسیه، به بردنی ئه‌م وڵاته و مینی وڵاته‌كانی ئۆرووپای ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا و په‌یمانی نیزامیی ناتۆ، به په‌ره‌پێدان و سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر شۆڕشی نه‌رم و په‌ڕ و باڵ دان به هه‌یئه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ و ڕه‌گه‌زپه‌رستانی زۆرێك له‌م وڵاتانه، به ته‌بلیغی درۆیینه‌ی كێشمه‌كێشی دیمۆكراسی و دیكتاتۆری، به‌ستێنه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره‌یان بۆ پووتین و هه‌یئه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆری ڕووسیه خوڵقاند.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناتۆ و ڕۆژاوا گوێیان دابا پێشنیاره‌كانی سیاسه‌توانی لێهاتوو و به‌ئه‌زموون و یه‌كێك له بیرمه‌ندان و ستراتێژیسته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، “هێنری كیسینجێر”، كه خوازیاری بێ لایه‌ن بوونی ئۆكراین له كێشمه‌كێشه‌كانی ڕووسیه و ڕۆژاوا و په‌یوه‌ست نه‌بوونی ئه‌م وڵاته به ناتۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی ئۆرووپا بوو، واته هه‌مان مۆدێلی وڵاتی فێنلاند، ڕه‌نگبێ ئێستا ئێمه شایه‌دی ئه‌م شه‌ڕ و به‌ربه‌رییه‌ته نه‌بوایه‌ین.
پووتین و ناسیۆنالیسمی پاوانخوازی ڕووسی توانای وه‌ها جه‌نایه‌ت و به‌ربه‌رییه‌تێكیان هه‌یه كه ئێمه گۆشه‌گه‌لێكیمان له سووریه، گۆرجستان و چێچێن بینیوه كه هه‌زاران كه‌س له ژنان و پیاوان و منداڵان، پیران و لاوانیان به دڕنده‌ترین شێوه قه‌سابی كرد، شار و گوند، مه‌دره‌سه و نه‌خۆشخانه‌كانیان له‌گه‌ڵ خاك یه‌كسان كرد.
به‌رهه‌می ئه‌م شه‌ڕه كۆنه‌په‌رستانه‌یه كه خه‌ڵكی ئۆكراین به‌هاكه‌ی ده‌ده‌ن، نیزامیگه‌ریی زیاتر، ڕه‌ونه‌قی سه‌نعه‌تی كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت سووریه‌یی كردنی شه‌ڕی ئۆكراینه. هه‌ر دۆینێ پووتین باسی له به‌شداریی ده‌یان هه‌زار كه‌س له شه‌ڕكه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئۆكراین و به‌شداریی هه‌زاران خۆبه‌خشی ده‌ره‌كیی له‌م شه‌ڕه‌دا كرد.
ئه‌م خۆبه‌خشه دره‌كییانه تیرۆریستانی چیچانی و ئیسیلامییه‌كان و ڕه‌گه‌زپه‌رستان و ناسیۆنالیسته تونداژوكانی به‌ره‌ی ڕووسیه و هێزه هاوشێوه‌كانی به‌ره‌ی ئۆكراینن.
ناردنی یارمه‌تیی ماڵی و نیزامی بۆ حكوومه‌تی ئۆكراین له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ و ڕۆژاوا و په‌ره‌پێدانی شه‌ڕی ته‌بلیغاتیی یه‌كجار به‌هێز و نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ڕووسیه، ده‌خاڵه‌تی زۆرێك له وڵاتان له‌م شه‌ڕه‌دا، كه‌شوهه‌وای جیهانیی به‌ره‌و كێبه‌ركێی ته‌سلیحاتیی زیاتر و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی بردووه.
حكوومه‌تی ڕووسیه یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیهانه و نزیك سه‌د كه‌س له ئولیگارشییه‌كان و له سه‌روویانه‌وه پووتین، زیاتر له سی له‌سه‌دی سه‌روه‌تی ئه‌م وڵاته و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نیزامیی كامڵیان له‌ده‌ست دایه. خه‌ڵكی ڕووسیه له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی ناسیۆنالیستیی توندڕه‌وی ڕووسی و په‌ره‌سه‌ندنی دیكتاتۆری و لاوازبوونی بواری ئابووری، به‌هایه‌كی قورس به‌خاتری ده‌ستدرێژییه‌كانی پووتین و ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیه ده‌ده‌ن.
خه‌ڵكی ئۆكراین كه بوێرانه له وڵات و له ماڵ و ژیانی خۆیان دیفاع ده‌كه‌ن شیاوی ستایشن و حیسابی خه‌ڵكێك كه له وڵات و ژیانی خۆیان دیفاع ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دووبه‌ری ئه‌م شه‌ڕه واته ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژاوا له‌لایه‌ك و ده‌ستدرێژی و جه‌نایاتی حكوومه‌تی ڕووسیه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جیاوازه.
شه‌پۆلی نوێی شه‌ڕ و كێبه‌ركێی نیزامی و ته‌رخانكردنی سه‌دان ملیارد دۆلار بۆ كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ، به قیمه‌تی دژواریی زیاتر و سنوورداربوونی خزمه‌تگوازاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاتنه‌خواره‌وه‌ی توانای كڕینی خه‌ڵك ته‌واو ده‌بێت. دیفاع له خه‌ڵكی ئۆكراین له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه و ڕسواكردنی سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزانه و نیزامیی ناتۆ و ئه‌مریكا له‌سه‌روویانه‌وه، ئه‌ركێكی ئینسانییه.
شه‌ڕی نابه‌رابه‌ری ڕووسیه دژبه خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی ئۆكراین ئه‌گه‌ر داگیركرانی كامڵی ئه‌م وڵاته و یان هاتنه‌سه‌ر كاری حكوومه‌تێكی ده‌ست نیشانده‌ی ڕووسیه‌شی لێ بكه‌وێته‌وه، درێژه‌ی داگیركاری بۆ ڕووسیه له‌م وڵاته چل و چه‌ند ملیۆن كه‌سییه و له دووهه‌مین و به‌رینترین وڵاتی ئۆرووپایی‌دا مومكین نییه. شه‌ڕه‌كان به ئاسانی هه‌ڵده‌گیرسێن، به‌ڵام كۆتایی پێهێنان و كۆكردنه‌وه‌یان ئیتر له توانا و كۆنتڕه‌ۆڵی هه‌ڵگیرسێنه‌رانیدا نییه و نموونه‌ی شه‌ڕه‌كانی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوو له وییه‌تنامه‌وه تا ئه‌فغانستان، له عێراقه‌وه تا سووریه و لیبی به‌ڕوونی ئه‌م ڕاستییه‌مان پێ نیشان ده‌دات.
ڕووسیه، ناتۆ و ئه‌مریكا له كورت ماوه‌دا به قیمه‌تی قوربانی كردنی وڵاتێك و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت سه‌نعه‌تی نیزامی و سیاسه‌توانانی سه‌ربه‌خۆیان قازانجی زیاتر ده‌كه‌ن و له‌م ڕێگه‌وه قه‌یرانی ئابووریی خۆیان هێور ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌حكووم كردنی داگیركاریی نیزامیی ئۆكراین له‌لایه‌ن پووتین و داروده‌سته‌ی گه‌نده‌ڵی كرێملین له‌لایه‌كه‌وه و سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه و نیزامیگه‌ریی زیاتری ناتۆ و ئه‌مریكا ئه‌ركی ئینسانیی ئه‌و خه‌ڵكه شه‌ریفه‌یه كه دژی شه‌ڕ و خوازیاری ئاشتی و ئازادی و به‌رابه‌رین.