له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی گه‌رما و زریان وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكای گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هێكتار دارستان سووتاون و شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پله‌ی گه‌رمای بێسابیقه له باشووری ئورووپا بووه‌ته هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كان له یوونان و له ڕۆمی پایته‌ختی ئیتالیا پله‌ی گه‌رما گه‌یشتۆته ٤٩ پله‌ی سلێزی. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئورووپا به سه‌دان كه‌س سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیان كردووه و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن له ئاماده‌باشی ته‌واو دان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌پۆلێكی زریان و باران بارین باكووری ئورووپای گرتۆته‌وه و له ناوچه‌ی باڵكان شه‌ش كه‌س به‌هۆی گه‌رده‌لوول و برۆسكه گیانیان له ده‌ست داوه، له ئه‌مریكاش به هه‌مان شێوه گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز له ئه‌یاله‌تی كاڕۆلینانی شومالی داوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان خانوو له ناو چووه و ١٨ كه‌س بریندار بوون.