ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ مانگی گوڵان و له درێژه‌ی گرانی و هه‌ڵاوسانی له ڕاده‌به‌ری شت و مكی خۆراكی، نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك گه‌یشته ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، گرانی خۆراكی ئاژه‌ڵ و مه‌ل له ئێران و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، زۆرێك له مۆرغداران و ئاژه‌ڵدارانی تا مه‌رزی مایه‌پووچ بوون بردووه و مۆرغداران ناتوانن جوجه‌ڕیزی بكه‌ن و تێچوو و داهاتیان یه‌ك ناگرێته‌وه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بازاڕی بورس تووشی داڕمانی بێ وێنه بووه و ١٣ هه‌زار ملیادر تمه‌ن سه‌رمایه له بازا چووه‌ته ده‌ره‌وه. هاوكات ده‌وڵه‌ت بڕیاری گرانی ٣٠٪ی شیره‌مه‌نی و نانی داوه و نرخی ته‌عرفه‌ی ئاو و به‌رقیش بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو دا ٣٠ بۆ ٨٠ له سه‌د بڕواته سه‌ره‌وه.