به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی پارێزگای كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له ئاست شه‌پۆلی نوێی گرانی پێداویستیه‌كانی خۆراك ناڕازین و ده‌ڵێن: كواڵێتی خۆراك زۆر دابه‌زیوه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه بازه‌رگانیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی سه‌مه‌ت ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند: له بواری نرخی هه‌ڵاوسان و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كاندا، ئێران له ڕیزبه‌ندی خراپترین وڵاتانی جیهان دایه. هه‌روه‌ها نرخی هه‌ڵاوسان چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و نرخه‌یه كه ده‌وڵه‌ت به فه‌رمی ڕایده‌گه‌ینێت و خه‌ڵك به ده‌ست گرانیه‌وه وه‌زاڵه هاتوون. شایانی باسه كه ڕۆژی شه‌ممه به‌رپرسێكی ڕژیم باسی له مایه‌پووچبوونی چه‌ندین كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆنسێرڤی ماسی كردبوو و ڕایگه‌یاند كه به زوویی نرخی برنج، تۆنی ماسی، دۆشاوی ته‌ماته، ڕۆن و چه‌ندین پێداویستی دیگه‌ی خۆراك تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه و خه‌ڵك چیتر توانای كڕینیان نامێنێت.