به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فورات، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبه سیاسیه‌كان و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه كوردیه‌كان له هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس له چه‌ند شاری توركیا دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
“به‌رماڵ نه‌رگیز” هاوسه‌رۆكی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” له شاری مووش له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها “ڕه‌دوان ئولاشمان” و “نیازی خاتوون” هاوسه‌رۆكانی دیكه‌ی ئه‌و حیزبه‌ش له شاره‌كانی ئه‌رگیله و چه‌ركه‌زكۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازراونه‌ته‌وه. له شاری ئیستانبوولیش دوو ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان به ناوه‌كانی “عه‌لی گولته‌په” و “جۆنه‌ید یه‌شلی یۆرت” له هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ڕفێندراون و ڕاده‌ستی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كراون.