به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی له پارێزگای ئیلام، شه‌پۆلێك له كۆچی گه‌نجانی خوێنده‌وار و بسپوڕ له‌و پارێزگایه ده‌ستی پێكردووه و ته‌نیا له یه‌ك گوندی سه‌ر به ده‌ڕه‌شار، ١١٥ كه‌س بۆ ئۆستڕاڵیا كۆچیان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بێكاری و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی وای كردووه كه گه‌نجانی خوێنده‌واری پارێزگای ئیلام شه‌پۆل شه‌پۆل بۆ وڵاتانی دیكه كۆچ بكه‌ن. له ساڵی ٢٠١٥ی زاینی ١١٥ گه‌نجی بسپۆڕ له گوندێكی سه‌ر به شارستانی ده‌ڕه‌شار بۆ ئۆستڕاڵیا كۆچیان كردووه و له گونده‌كانی دیكه‌ی ئوستانیش دۆخه‌كه ئاڵۆزتره. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شارستانه‌كانی به‌دره و دڕه‌شار خه‌ڵكانێكی زیره‌كی هه‌یه و زۆربه‌ی لاوه‌كانیان ده‌رچووی زانكۆ و له بواره جۆراوجۆره‌كاندا بسپۆڕن، به‌ڵام نه‌بوونی ئازادی، نه‌بوونی هه‌لی كار و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌و پارێزگایه، وای كردووه كه به‌شكێ زۆر له ده‌رچووانی زانكۆ ڕێگای پڕ مه‌ترسی كۆچ بگرنه به‌ر. هه‌روه‌ها له شاری سه‌رده‌شت به هه‌مان شێوه، لاوانی ده‌رچووی زانكۆ له یه‌كێك له گونده‌كانی ئه‌و شاره به‌ره‌و به‌ریتانیا كۆچیان كردووه و داخوازی له‌سه‌ر كۆچ بۆ ئه‌و وڵاته له سه‌رده‌شت له‌ئاستێكی باڵا دایه.