کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگای گیلان

شه‌پۆلی سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگای گیلان 3

میدیای هیركانی كه‌ هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ پارێزگاكانی گیلان، مازه‌نده‌ران و تالش بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی ئوستانی گیلان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت كراون.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی و فڕێ دانی زبڵ و پاشماوه‌ له‌ كه‌نارئاوه‌كانی پارێزگای گیلان، هه‌روه‌ها له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی ئه‌و ئوستانه له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نییه‌ بڵاو كرابۆوه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان بڵاو كردبوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كراوه‌.