به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ، كۆمیته‌ی ئینزیباتی و حه‌راسه‌ت دووربینی چاودێریان له نێو زانكۆكانی ئێران دا دامه‌زراندووه و گه‌شتی حیجابیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆكان دا جێگیر كردووه.
سێ ڕۆژی پاش ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له زانكۆكان، چالاكانی خوێندكاری ده‌ڵێن: هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی به پشتیوانی ناوه‌نده ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له زۆبه‌ری زانكۆكان له‌وانه، زانكۆی تاران، خواجه نه‌سیر، عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی”، ئه‌میر كه‌بیر، به‌هه‌شتی، ئه‌لزه‌هرا، شه‌ریف، تاران و ده‌یان زانكۆی دیكه له شاره‌كانی ئێران، شه‌پۆلێكی نێوی سه‌ركوتیان له ژێر ناوی “ڕه‌مزی حیجاب” ده‌ست پێكردووه. به وته‌ی خوێندكاران، وێڕای هه‌ڵواسینی به‌نێر، به‌یانیان نه‌وحه بڵاو ده‌كرێته‌وه و له ده‌روازه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زانكۆدا ڕێگه به كچان و كوڕان ده‌گرن، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له حاڵێكدایه كه به ده‌یان خوێندكار له پرۆسه‌ی خوێندن ته‌علیق و بۆ شاره‌كانی دیكه دوور خراونه‌ته‌وه یان له زانكۆ ده‌ر كراون.