ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌منیه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له شاره‌كانی “وان” و “ڕۆحا” و سه‌رجه‌م ٣٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئیستانبوول به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ و مۆڵكی چه‌ندین هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستان گرتووه و له شاره‌كانی وان و ڕۆحا هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و ٣٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه حه‌وت كه‌سیان منداڵن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش له شاره‌كانی ئیستانبوول و ئیزمیر ١٩ لاوی كوردی ئه‌ندامی “هه.ده.په” به بیانووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كرابوون.