ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری زاهیدان شه‌پۆلێكی به‌رینی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی به‌لووچیان ده‌ستپێكردووه و له شاری سه‌بزه‌واریش دوو لاوی به‌شدار له مه‌راسمی گیانبه‌ختكردووێكی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری زاهیدان هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌كی “كه‌ریم ئاوا” و وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی لاوانی ئه‌و ناوچه، به لانیكه‌م ١١ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو لاوی ئازادیخوازی خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار به‌ناوه‌كانی “عه‌لی پویان موقه‌ده‌م” و “موحسین به‌قایی” به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن ئیدراه‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره.