له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ئوستانی خووزستان شه‌پۆلێكی به‌رینی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیانی عه‌ره‌بیان ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا ٢٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆری ئه‌و ٢٨ كه‌سه خه‌ڵكی شاری شووشته‌رن و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن ڕاگوێزی زیندانی ئه‌هواز كراون. هه‌روه‌ها دوو لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئیزه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسنامه‌یان بریتیه له: “كه‌یسان شه‌هابی” و “فۆئاد چووبین”. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و لاوانه له‌به‌رده‌ست دا نییه.