به‌یانی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراوی دیكه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ڕه‌شت، شیراز، ئامۆل، ته‌ورێز و جیرۆفت جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی حامد شیری ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و عنایه‌ت ڕه‌حمانی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ڕه‌شت ئێعدام كراون. له زیندانی عادل ئابادی شیراز به‌ندكراوێك به ناوی سه‌ید جه‌لال هاشمی زاده‌ی حه‌قیقی و له زیندانی ئامۆل زیندانییه‌ك به ناوی ئه‌رسه‌لان پاشا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون. له زیندانی ته‌ورێز به‌ندكراوێك به ناوی ڕامین عه‌لایی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌ندكراوێكی دیكه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، هه‌روه‌ها زیندانییه‌ك له به‌ندیخانه‌ی جیرۆفت به ناوی محه‌ممه‌د ته‌وه‌كۆلی ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون.