ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕێبه‌ندان، دادگای باڵای حكوومه‌تی تالیبان ڕایگه‌یاند كه ١١ كه‌س له‌وانه دوو ژنیان له ولایه‌تی به‌ده‌خشان به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندی سۆزداری” و “گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی” شه‌لاق داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی شه‌لاقی ئه‌و ١١ كه‌سه پاش نوێژی هه‌ینی و به‌به‌شداری به‌رپرسانی ئیداری و نیزامی تالیبان و له پێش چاو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له گوندی “بهتاش” له ناحیه‌ی حه‌وته‌می “فه‌یزئاباد”ی ویلایه‌تی به‌ده‌خشان ئه‌نجامه دراوه. شایانی باسه كه سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و ئێعدام به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له لاله‌یه‌ن گرووپی تالیبانه‌وه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه هه‌ڵ نه‌گیراوه.