به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆیا پلاستیكی سنه بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئوستاندار و نوێنه‌ری ئیداره‌ی كاری سنه به مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنی كرێكاران، سه‌ردانی كارخانه‌ی ڕۆیا پلاستیكیان كرد و به‌ڵێنیان دا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان له داهاتوویه‌كی نزیك دا په‌رداخت بكه‌ن. كرێكاران خوازیار چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست بوون و له كۆتاییدا خاوه‌نكار ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠٪ی حه‌قده‌ستی كرێكاران نیشان دا. پاش ئه‌و به‌ڵێنانه، خاوه‌نكار سرویسی هاتووچۆی كرێكاران كه ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی هه‌بوو، وه‌لا نا. هه‌روه‌ها بڕیاری داوه حه‌قده‌ستی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كرێكاران مانیان گرتووه له حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان كه‌م بكاته‌وه. شایانی باسه كه دوو كه‌سی نزیك به خاوه‌نكار به ناوه‌كانی “عه‌لی محه‌ممه‌دی” و “ئه‌ندازیار فه‌رد” هه‌وڵی شكاندنی مانگرتن و ڕێگری له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستیان داوه، به‌ڵام كرێكارا ڕایانگه‌یاندووه كه درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌به‌نه به‌رده‌م ئوستانداری و ئیداره‌ی كاری سنه.