ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكی ئه‌فغانستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند دیمه‌نێك له گه‌ڕان و پشكنینی ماڵ به ماڵی چه‌كدارانی تاڵیبان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌و كاره‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ژنانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی تاڵیبان به‌بێ ئیزن ده‌ڕژێنه نێو ماڵ و چوارچێوه‌ی تایبه‌تی ژیانی ئه‌وان و به‌و شێوه‌یه مافی شارومه‌ندی ئه‌وان پێشه‌ل ده‌كرێت. له‌و پێوه‌نده‌دا لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یێندراوێك خوازیاری ڕاگرتنی خێرای گه‌ڕان و پشكنینی ماڵی هاوڵاتیان له لایه‌ن چه‌كدرانی تاڵیبان بوون و دانی به‌وه داناوه كه به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌ده‌ست ئه‌وان گه‌ییشتووه چه‌كدارانی تاڵیبان مافی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی پێشه‌ل كردووه.