کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی ڕووسیه و ڕۆژئاوای كوردستان له‌ دوو چالاكی جیاجیادا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كورستان و گیانله‌ده‌ستدانی دوو ڕۆژنامه‌وانی ژنیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی ڕووسیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوون. له شاره‌كانی قامیشلوو و دێركی سه‌ر به‌ ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵكی شۆڕشێگر ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆری چالاكانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن توركیاوه‌، دروشمی “مه‌رگ بۆ فاشیزم”، “نه‌فره‌ت له‌ خه‌یانه‌ت” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی دوو ڕۆژنامه‌وانی ژن له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیانر له‌ سه‌ید سادق گیانیان به‌خت كرد.