کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌رمه‌زاركردنی قه‌تڵی حكوومەتی محەممەد میرمووسەوی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

شه‌رمه‌زاركردنی قه‌تڵی حكوومەتی محەممەد میرمووسەوی له‌لایه‌ن نه

ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا قه‌تڵی حکوومەتیی محەممەد میرمووسەوی لەژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی شەرمەزار کرد و ڕایگه‌یاند كه‌ به‌دوای شۆڕشی ژینا قه‌تڵی حكوومه‌تی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی ئێران دا وه‌كوو ڕه‌واڵێكی ئاسایی لێ هاتووه‌.

مایکل پیج، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ئەم ڕێکخراوە نووسیویەتی; مردنی میرمووسەوی دەرفەتێکە بۆ پزیشكییان بۆ ئەوەی نیشان بدا ئایا ڕێگەیێكیان هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی و لێپرسینەوە لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان. پێشتریش ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە سەرکوتی دڕندانە و چڕکردنەوەی سزاكان لە دژی ژنانی دژبەری حیجابی ئیجباری لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەربڕی بوو. لەو ڕاپۆرتەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی پێشیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ڕوون سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی بەكرێگیراوانی خامنەیی لە هێزی کوشندە، ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی گرتووە.