کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌ له‌لایه‌ن كه‌مپه‌ینی ژنانی یه‌كگرتووی باشووری كوردستان

شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌ له‌لایه‌ن كه‌مپه‌ینی ژنانی یه‌كگرتووی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ، كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتووی ژنانی باشووری كوردستان كه‌مپه‌ینێكی بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام له‌ ئێران ڕێكخست و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكوانان تێدا به‌شدار بوون.

كه‌مپه‌ینی ژنانی یه‌كگرتووی باشووری كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ دا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ی به‌ سیاسه‌تی گوشار و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ژنان كرد و ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی پیاوسالار و كۆنه‌په‌ره‌ستی ئێران له‌ هێز و ئیراده‌ی ژنان ده‌ترسێت، به‌و بۆنه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌دات له‌ ڕێگه‌ی ڕفاندن، به‌ندكران و ئێعدام پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی سه‌ركوت و كۆمه‌ڵگا بێده‌نگ بكات. كه‌مپه‌ینی ژنانی یه‌كگرتووی باشووری كوردستان پاڵپشتی خه‌بات و تێكۆشانی ژنانی ئێرانی، هه‌روه‌ها كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدامه‌ و داوا له‌ حكوومه‌تی ئێران ده‌كات تاكوو كۆتایی به‌ دوژمنایه‌تیكردنی له‌گه‌ڵ ژنان بێنێت.