١٤ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕۆژی شهممه ٢٣ی مانگی گوڵان، لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دانانی کۆماری ئیسلامییان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ شەرمەزار کرد.
چوارده ڕێكخراوهی مافی مرۆڤ له بهیاننامهكهیان دا، کۆماری ئیسلامییان بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە جیهان لەقەڵەم داوە و داوایان له كۆمهڵگای جیهانی کردووە کە ڕێگە نەدهن کۆماری ئیسلامی گاڵتە بە دامودەزگاکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان بکات و پێگهی ئەم دامەزراوەیە لاواز بکات.