کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌رمه‌زاركردنی تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان

شه‌رمه‌زاركردنی تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی ژنی دانیشتووی تاران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، تیرۆركردنی گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیایان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، كوشتن و تیرۆركردنی ژنانی تێكۆشه‌ر و ئازادیخواز یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و دوایین جاریش نابێت، ئه‌و ژنانه‌ی گیانیان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری به‌خت ئه‌كه‌ن مۆمێك ده‌گرسێنن كه‌ ڕووناكی به‌خشی داهاتووه‌. به‌و كارانه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ناتوانێت ڕیشه‌ی شۆڕشی ژینا وشك بكات و خه‌باتی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ژێر ئاڵای ژن،ژیان،ئازادی به‌ ئامانجێكی گه‌وره‌ گرێ دراوه‌ و هه‌تاوی ئازادی ژن ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ گه‌شاوه‌تر ده‌بێت.