به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ٢٧٠ تووشبووی نه‌خۆشی ماڵاڕیا له شارستانی ئێرانشار له به‌لووچستان شناسایی كراون.
سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه ٢٧٠ تووشبووی ماڵاڕیا له ئێرانشار، شارۆچكه و گونده‌كانی ئه‌و شارستانه شناسایی كراون. له‌و ٢٧٠ كه‌سه ١١٣ كه‌سیان له ڕاسه‌ك شناسایی و به‌سته‌ری كراون و چه‌ند تووشبوو له چابه‌هار شناسایی بوون. شایانی باسه كه هاتنی لافاو و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی بووه‌ته هۆكارێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و نه‌خۆشییه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به خه‌ڵكی هه‌ژاری به‌لووچستان ناده‌ن.