ڕێكخراوی بێهزیستی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ١٢٠ هه‌زار منداڵی كاریان شناسایی كردووه له حاڵێكدا سێ ساڵ و نیو به‌ر له‌ئێستا ١٤ هه‌زار منداڵی كار له تاران و ٧٠ هه‌زار له ته‌و‌اوی ئێران تۆمار كرابوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهزیستی، زۆربه‌ی منداڵه‌كان له كارگه و كوره‌ی خشت په‌زی و هه‌روه‌ها زه‌مینی كه‌شاوه‌رزی كار ده‌كه‌ن. ئه‌و منداڵانه به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌سه‌ر كار دامه‌زراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی داهات و ده‌رامه‌دیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی یه‌ك ملیۆن منداڵی دووركه‌وتوو له خوێندن نیشان ده‌دات كه ڕێژه‌ی منداڵانی كار له‌و ئاماره ده‌وڵه‌تییه زۆر زۆرتره.