کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شناسایی كردنی زیاتر له‌ پێنج هزار قوتابی دووركه‌وتوو له‌ خوێندن له‌ پارێزگای ورمێ

شناسایی كردنی زیاتر له‌ پێنج هزار قوتابی دووركه‌وتوو له‌ خوێندن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان باسی له‌ هه‌بوونی پێنج هه‌زار و ٧٠٠ قوتابی دووركه‌وتوو له‌ خوێندن له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی كرد و ڕایگه‌یاند: له‌و ڕێژه‌یه‌ پێنج هه‌زار و ٦٠٠ قوتابی شناسایی و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ مه‌دره‌سه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابیانی بۆ ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی قوتابیان به‌ كلاسی ده‌رس و ئاستی نزمی سه‌رانه‌ی ئامووزشی له‌ ئوستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆرترین ئاماری دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ نێو قوتابیانی ده‌بیرستانی ڕووی داوه‌ و هۆكاره‌كه‌ی بۆ‌ هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان و ڕووكردنی قوتابیان به‌ بازاڕی كار ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌.