کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

شكاندنی سه‌نده‌ڵیه‌كانی پاركی ئاویه‌ری سنه‌ له‌لایه‌ن سه‌له‌فیه‌كانی ئه‌و شاره‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌شێك له‌ سه‌نده‌ڵیه‌كانی پاركی ئاویه‌ر و مه‌یدان گازی شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند سه‌له‌فیه‌كی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی شكێنراوه‌.

به‌ وته‌ی هاوڵاتیه‌كی ئه‌و شاره‌، سه‌له‌فیه‌كانی شاری سنه‌ كه‌ به‌شێكیان لایه‌نگری له‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن، به‌ پیك و چه‌كوش به‌ربوونه‌ته‌ سه‌نده‌ڵیه‌كانی شوێنه‌ گشتیه‌كانی ئه‌و شاره‌ و به‌ ته‌واوه‌تی تێكیان داوه‌، ئه‌و هاوڵاتیه‌ له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ سه‌له‌فیه‌ جیهادیه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ شادی و خۆشی هاوڵاتیان له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا حه‌رامه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌بێ دژایه‌تی گه‌ڕان و خۆشی هاوڵاتیان له‌ نێو پارك و شوێنه‌گشتیه‌كانی ئه‌و شاره‌ بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار هاوڵاتیان له‌ سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌و كرده‌وانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سه‌له‌فیانه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و ‌ سه‌ره‌ڕای ئاگاداربوونی دام و ده‌زگاكانی ڕژیم، هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ڕێگری له‌ چالاكیه‌كانی ئه‌و گرووپانه‌ نادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنەوەی بەندکراوێک و زیندانی كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری شنۆ

komalah

ده‌ركردنی ٣ كرێكاری شێركه‌تی “مانی تێب” له‌ سنه‌

komalah

خۆکوشتنی ١٢ منداڵ لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

komalah

کوژرانی ٦ هاووڵاتیی به‌هۆی هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش

komalah

کوژرانی ٢٥ سەربازی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah

یاداشتی ٤٠٠ ڕۆژنامەنووس بۆ یەکێتی ئەورووپا لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە

komalah