به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نیزامی په‌ره‌ستاۆی تاران له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌م كاته‌ی پاندمی كۆرۆنا مانگانه لانیكه‌م ٥٠٠ په‌ره‌ستار له ئێرانه‌وه به هۆی نه‌بوونی ماف و حقووقی گونجاو و باروودۆخی شیاو، بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری كه‌نداو كۆچ ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،سیته‌می بێهداشت و ده‌رمانی ئێران پێویستی به دامه‌زراندنی ٣٠ هه‌زار په‌ره‌ستاری نوێ هه‌یه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی ڕژیم هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانی په‌ره‌ستاران جێبه‌جێ نه‌كراوه.