سێ مانگ زیاتری بۆ بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنی سێ لایەنە نەماوە. قەرارە دەورەی دوازدەهەمی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ” هەڵبژاردنی” میان دەورەیی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و شوڕا ئیسلامیەکانی شار و دێ لە رۆژی ٢٩ ی مانگی خاکەلێوەی ٩٦ لە سەرتاسەری وڵاتدا بەڕێوەبچێت. ساڵانێکە کە بەڕێوەچوونی ئەم شانۆگەریانەی هەڵبژاردن بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆتە کێشە. ئەم ڕژیمە سەردەمانێک هەوڵی ئەدا کە لە شەڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەگەر لە چوارچێوەی تەسکی نزارەتی ئیستسوابی شوڕای نیگابان و موهەندیسی کراویشدا بێت ڕزگاری بێت. لە خۆڕا نەبوو کە خامنەیی ٤ ساڵ لەوەپێش بە مەرجەح زانینی ” سیستمی پاڕلمانی بە بەروارد لەگەڵ سیستمی سەرۆکایەتی لەسەر پێویستی دیاری کران و لابردنی سەرۆک کۆمار لە لایەن مەجلیسەوە پێداگری کرد. خامنەیی دەیویست سەرۆکی قوەی موجریەش لە مەجلیس لەژێر فەرمانی خۆیدا هەڵبژێردرێت و ئەم ناکۆکیە ڕواڵەتیەی نێوان ” پێکهاتەی جەمهۆریەت” و نیزامی ” ویلایەتی فەقیە” بە قازانجی خۆی یەلایی بکاتەوە.
دوای ” هەڵبژاردنی” دەیەمین دەورەی سەرۆک کۆماری و ئەو رووداوانەی بە دوایدا هاتن، سەرانی ڕژیم هەر هەلبژاردن یان رووداوێک کە ئەگەری کرانەوەی دەریچەیەکی بۆ خۆپیشاندانی جەماوەری تێدا هەبێت بە چاوی ئەمنیەتی سەیر دەکەن. ئەگەر لەبیرتان بێت لە خامنەییەوە گرتویەی تا باقی سەرانی ڕژیم بە ڕەسمی هەڵبژاردنی نۆهەمین دەورەی نوێنەرانی مەجلیسیان بە ئەمنیەتی ڕاگەیاند و لەژێر یاسا و ڕێسای توندی ئەمنیەتیدا بەڕێوەیانبرد. سەبارەت بە هەڵبژاردنێک کە لە داهاتودا قەرارە بەڕێوەبچێت لە ماوەیەک لەوە پێشەوە لە هەوڵدان کە بە توند کردنەوەی گوشار بۆسەر زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی، درێژەدان بە گرتن و زیندانی کردنی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و پەرەدان بە شەپۆلی ئێعدامەکان، ڕێكخستنی هێزی بەسیجی سایبری، فەزایەکی قورسی ئەمنیەتی بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بکەن و ئەم فەزایە لە حەفتە و رۆژەکانی نزیک بوونەوە لە شانۆی هەڵبژاردن توندتر دەکەنەوە. چلۆنایەتی بەڕێوەچوونی ئەم شانۆگەریەی هەڵبژاردن و کۆنترۆڵ کردنی فەزای زاڵ بەسەریدا بۆتە یەکێک لە بابەتەکانی جێی سەرنجی باڵەکانی نێوخۆی حکومەت.
ئەگەرچی کاربەدەستانی ڕژیم ئەم ترس و نیگەرانیانە و کۆمەڵیک کرداری ئەمنیەتیان بەستۆتەوە بە ” بارودۆخی ئاڵۆز و قەیراناوی ناوچەکە و مەترسی بەهرەبەرداری دوژمنی دەرەکیەوە لەم بارودۆخە”، بەڵام لە عالەمی واقعدا ئەوە هەستیاری بارودۆخی سیاسی ئێران و مەوقعیەتی لە حاڵی تەقینەوەی کۆمەڵگایە کە ڕژیمی خستۆتە ترس و نیگەرانیەوە. سەرانی ڕژیم لە شۆڕشی پێ پەتیەکان، لە هەڵچونی قین و ناڕەزایەتی خەڵک لەدژی ئاستی تەوەڕوم و گرانی، هەژاری و بێکاری و گەندەڵی بەرین، و بوونی ئەم ناڕەزایەتیانە بە بزوتنەوەیەکی سیاسی جەماوەری لە فەزای لەحاڵی هەڵچونی کۆمەڵگە لە کاتی هەڵبژاردندا بە توندی نیگەرانن. ڕەچاو کردنی هەرچی زیاتری توندوتیژی و سەرکوت و پیشاندانی تواناییە نیزامی و ئەمنیەتیەکان بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم ترس و وەحشەتەدایە.
بەڵام سەرەڕای ترس و خۆفی ڕژیم موهەندیسی کردنی ئەم هەڵبژاردنە و ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان گرنگترین دڵەڕاوکەی باڵە جۆراو جۆرەکانی ڕژیمی ئیسلامییە. ڕاگەیاندنی تەعەهودی بەردەوامی عەلی خامنەیی بە ” شەفاف سازی” لە ڕەوتی ئەم هەڵبژاردنەدا و باس کردن لە بارەیەوە دەرخەری ئەم ڕاستیەیە. بە سرنجدان بەوەی کە بە ئیعتیڕافی کاربەدەستانی خودی ڕژیم لە هەڵبژاردنی دەورەی دەیەمی مەجلیسدا لە تاران و هێندێک لە شارەکانی ئێران کەمتر لە ٥٠ لەسەدی ئەو کەسانەی دەبوو دەنگ بدەن لە هەڵبژاردندا بەشداریان کرد و هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی قەیراناوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ سەرانی ڕژیم گەلێک گرینگە کە بەهەر شگردێک بووە بتوانن مەشروعیەتی هەڵبژاردنەکەیان پیشانبدەن. لەم روەوە سەرەڕای بوونی ناکۆکی ئیستراتیژیک لەسەر چلۆنایەتی زەمانەت کرانی مانەوەی ڕژیم لە نێوان دوو باڵی سەرەکی حکومەتیدا هەر دوو باڵەکە لەسەر ناوەرۆکی ئەم جۆرە کێشە و کێشمەکێشانە لە هەوڵدان بە هەر فڕوفێڵێک بووە جەماوەرێکی زیاتر ڕاکێشنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان. ئامانجی سەرەکی خامنەیی و سپای پاسدارانی ڕژیم لە موهەندیسی کردنی هەڵبژاردن هەر ئەوەیە. هاوکاتی بەڕێوچوونی دوازدەهەمین دەورەی شانۆی هەڵبژاردنی سەرک کۆماری و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی میان دەورەیی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و شوڕا ئیسلامیەکانی شارو دێ لە ٢٩ ی مانگی خاکەلێوە لە سەرتاسەری وڵاتدا ئەساسەن بە ئامانجی شلوغ کردنی بەردەم سندوقەکانە و بەهرەبەرادری کردنی تەبلیغاتی لێی بەڕێوەدەچێت.
کرێکاران و خەڵکی ئازادی خوازی ئێران دەتوانن بە نەچوون بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و بە توشی شکست کردنی شانۆی هەڵبژرادنەکان ئەم کابوسی وەحشەتەی ڕژیم بکەنە بابەتێکی ڕاستەقینە.
کرێکاران و خەڵکی ئێران کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ ژیان بەسەربردن لە ژێر حاکمیەتی ڕەشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیان تەجروبە کردوە، دەزانن کە بەشداری کردن لەم گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنانەدا واتا یارمەتی دانی ڕژیم تا بە پشت بەستن بە توندتیژی و سەرکوت درێژە بە حەیاتی خۆی بدات. واتە مۆری تەئید دان لە ڕژیمێک کە حەقدەستی ٤ جار لەژێر هێڵی هەژاریەوەی بەسەر کرێکاراندا سەپاندوە. واتە دەرفەتدان بە ڕژیم تا شەپۆلی ئێعدامەکان و سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی و سوکایەتی هەموو رۆژەی ژنان درێژە پێبدات. واتە مەشروعیەتدان بە درێژەی ستەمگەری نەتەوایەتی، واتە زەوت کردنی مافە فەردی و کۆمەڵایەتیەکانی لاوان و مەشروعیەتدان بە درێژەی هەزار و یەک مەحرومیەت و بێبەشی تر.
خەڵکی ئێران کە خوازیاری کۆتایی هاتن بەم هەموو موسیبەت و بێ مافیانەن، نابێ لەم شانۆگەریەدا بەشداری بکەن. دەبێ بە نەچوون بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگادان نا مەشروع بوونی ئەم ڕژیمە و بەساتی هەڵبژاردنەکەی بە هەموو خەڵکی دنیا ڕابگەیەنن و عەزمی خۆیان بۆ رووخاندنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نیشان بەدەن.