شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیاریكردنی سێزده‌هه‌مین به‌ناو سه‌رۆك كۆمار، به‌ڕێوه‌یه. بۆ ئه‌م شانۆیه، كه له ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی جۆزه‌رداندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ٥٩٣ كه‌س ناونووسی‌یان كردووه. په‌سندكراوی تازه‌ی شۆرای نیگه‌هبان له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خۆبه‌خشان كاریگه‌ریی داناوه. ته‌مه‌نی ٤٠ تا ٧٥ ساڵ، نه‌بوونی پێشینه‌ی نه‌گونجاو، ئه‌زموونی لانیكه‌م چوارساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، به‌ڵگه‌ی خوێندنی كارناسیی باڵا یان فه‌وقی لیسانس، له مه‌رجه نوێیه‌كانی شۆرای نیگه‌هبانه. هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌م ٥٩٣ كه‌سه ڕه‌تی سه‌لاحییه‌ت ده‌بنه‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌م له مه‌یداندا ده‌مێننه‌وه كه یه‌كیان، “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی چوار كه‌سیی “مه‌رگ”
ی هه‌زاران به‌ندكراوی سیاسییه له ساڵی ٦٧دا. ئه‌و له ڕێكه‌وتی ٢٥ی گوڵاندا به‌ئامانجی خۆشكردنی ڕێگای به‌ره‌و كورسیی سه‌رۆك كۆماری، له به‌یانییه‌كدا نووسیی كه ئێران به ڕێبه‌ریی خومه‌ینی و خامنه‌یی ” له داوێنی زیللهتهوه گه‌یشتووه‌ته لووتكه‌ی عیزه‌ت”. ئه‌م ئایهتوڵڵایهی كوشتن و ئێعدام به‌م درۆ كێوئاسایانهوه، كه به درۆكانی “گوبێلزی” ناوبانگیان ده‌ركردووه، هاتووه تا له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆك كۆماری دا‌نیشێت و ڕێگه نه‌دات ئێران له‌و لووتكه خه‌یاڵییه‌ی غیزهتهوه به‌ربێته‌وه ناو ده‌ره‌ی زیلله‌ت.
هاتنی ئه‌م جه‌للاده بێ ئابڕوویه، ناته‌باییه‌كانی ناو كۆماری ئیسلامیی جارێكی دیكه ئاشكرا كرد. هه‌ر دووك ده‌سته زۆروێژهكانی سپا، هه‌م باندی “حسێن سه‌لامی”، فه‌رمانده‌ی ئێستای سپا و هه‌م داروده‌سته‌ی “محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری”، فه‌رمانده‌ی پێشووی سپا به‌م هیوایه بوون كه كه‌سێكی لاواز له‌سه‌ر كورسیی تهداروكچییهكان وه‌ك سه‌رۆك كۆمار دابنێن و ئه‌و كه‌سه به مه‌یلی خۆیان ئهوبهراوبهری پێبكه‌ن. به‌ڵام له‌ناو كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ر كاربه‌ده‌ستێك به نیسبه‌ت ئاستی بێڕه‌حم بوون و كوشتارێك كه بۆ مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامی داوه به ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگا ده‌گات. ره‌ئیسی به‌ده‌ر له‌وه‌یكه حوكمی ئێعدامی هه‌زاران به‌ندكراوی له ساڵی ٦٧دا واژۆ كردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای چوونه‌ناو ده‌زگای قه‌زایی له بیست و چه‌ند ساڵییه‌وه وه‌ك میرغهزهبێك خه‌ریكی كوشت و كوشتار بووه. به‌م ئیعتباره ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك سه‌لامی و جه‌عفه‌ری مرۆڤكوژێكی شاره‌زایه و ناكرێ به‌ئاسانی چه‌پ و ڕاستی پێبكه‌ن. كه‌وابوو بۆچی خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات له سپادا به هاتنی ره‌ئیسی ڕه‌زایه‌تییان داوه؟
سه‌رۆك كۆماری نوێ ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ری به‌رجام به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ته‌وه‌ره كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نابێت. ئه‌م زۆروێژانه بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێ‌دا خامنه‌یی بمرێت هه‌ر سێ هێزه‌كه پێویسته به‌شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و مه‌سه‌له‌ن به‌هێز له كۆماری جه‌هل و جه‌نایه‌ت له به‌رامبه‌ر خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا دیفاع بكه‌ن.
شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه به‌ڵایه‌كی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر ڕێگای ڕژیم. هه‌م كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و هه‌م گڕووپه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌م خه‌ڵكی وشیار ده‌زانن كه گشت ئه‌و جهمعییهتهی كه چه‌وسانه‌وه و دیكتاتۆری و هه‌ژارییان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕن. له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه وهڕێكهوتنی ئاخێزی ڕووخێنه‌ر و به‌هێز له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یان دواتر مه‌یسه‌ره. كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به ڕوانینی چینایه‌تییان له‌م باروودۆخه ده‌گه‌ن و نه ته‌نیا ده‌نگ به كۆماری ئیسلامی ناده‌ن به‌ڵكوو خۆیان بۆ نه‌به‌ردی چینایه‌تی و دژواری داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ن. ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ستی ڕاست و هومێده‌وار به زلهێزه‌كانی ڕۆژئاواش بۆ به‌لاڕێدا بردنی وه‌ها ئاخێزێكی گونجاو، هاوڕه‌نگی جه‌ماعه‌ت ده‌بێت و به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆت ده‌كه‌ن. هێزه چه‌پ و كۆمۆنیستهكانیش هه‌ر وه‌ك هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن.
به‌ڵام له قۆناغی ئێستادا ته‌بلیغ و بانگه‌شه بۆ بایكۆت كردنی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی سێزده‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌گه‌رچی پێویسته، به‌ڵام ته‌واو نییه. هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، چالاكانی پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمۆنیسته‌كان، پێویسته خه‌ڵك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو و ئاخێزێكی شۆڕشگێڕانه و ڕێتێچوو ئاماده بكه‌ن. به‌شێكی به‌رچاو له كرێكاران، خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هاووڵاتییانێك كه خراونه‌ته‌وه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه له ئێران له بواری سیاسییه‌وه وشیارن. هه‌ر ئه‌وانن كه ژێربه‌نای خه‌باتی به‌ربڵاوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و له‌وانه خه‌باتی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و خه‌باتی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ناو زیندانه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامین. ئه‌م جه‌ماوه‌ره به نۆره‌ی خۆیان له خه‌باتی كرێكارانی نه‌وت، پێترۆشیمییهكان، گاز، به‌رق، هه‌فت ته‌په، فولاد، كرێكارانی شاره‌دارییه‌كان و گشت ناوه‌نده سه‌ره‌كی و زهروورییهكانی سه‌نعه‌ت و خزمه‌تگوزاری ئیلهام وه‌رده‌گرن. ئه‌وان نه ته‌نیا هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆت ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو به دزێو و ناحه‌زی ده‌زانن و گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن. ئه‌وان هه‌ڵیت و پڵیتهكانی جهنایهتكارانێكی وه‌ك “ره‌ئیسی”یان سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی پێ گاڵته‌جاڕییه. هیچ كه‌س وه‌ك ئه‌م هاووڵاتییانه له ته‌وژمی چه‌وسانه‌وه و دیكتاتۆری و پانتایی هه‌ژاری له ئێران نه‌گه‌یشتووه. وشیاری چینایه‌تیی ئه‌م ژن و پیاوانه و تێگه‌یشتنی ئه‌وان له سه‌رچاوه‌ی باروودۆخی ئێستا، خه‌باتی كرێكاری، خۆڕاگریی ژنان و حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه فراوانه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ترسیان له ئه‌شكه‌نجه و زیندان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به‌ر له‌وه‌یكه نیگه‌رانی به‌شداریی هاووڵاتییان بن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزێكی ئیحتمالی بتۆقێن. ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ژماره‌یه‌ك بێننه پای سندووقه‌كانی ده‌نگدان. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م كاره‌ش به‌ئاسانی بۆیان مه‌یسه‌ر نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌شداری كردن له گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانێ ئه‌مجۆره كه‌سانه له‌به‌رچاوی زۆربه‌ی خه‌ڵك كه هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بایكۆت كردووه، شه‌رمه‌زار بكات.