به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌رپرسانی ئیداری له شاری مریوان ڕێوڕه‌سمی مولوونامه‌خوێنیان به به‌شداری سه‌دان به‌كرێگیراوی ڕژیم و به مه‌به‌ستی هێز نواندن له پاركی شانۆ به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، مه‌به‌ستی ڕژیم پاش دوو ڕۆژ مانگرتن و خۆپێشاندانی گه‌وره له شاری مه‌ریوان نواندنی هێزه و ده‌یه‌وێت وای بنوێنێت كه هێشتا توانای كونتڕۆڵ كردنی دۆخه‌كه‌ی هه‌یه و له نێو شاری مه‌ریوان لایه‌نگری زۆره، به‌ڵام خه‌ڵكی بوێری مه‌ریوان وڵامی ڕژیمیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داوه‌ته‌وه و كوڕنۆش بۆ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نابه‌ن.