كرێكارانی دامه‌زاراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، بۆ ١٦مین ڕۆژی به‌ره‌ده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خواسته‌كانیان له‌وانه، “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی، ده‌رنه‌كرانی كرێكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، دیاریكرانی بارودۆخی شیركه‌ت، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان” هه‌تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ویستی سه‌رجه‌م كرێكارانی ئێران، خۆڕاگری و به‌رده‌وامی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌ئاڕاسته‌ی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان له مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یه.