هەندێک لە میدیاکانی کورد زمان لەتورکیه راپۆرتیان بڵاوكردوه‌ته‌وه کە ئه‌و ئەندامانه‌ی په‌كه‌كه کە لەشەڕ لەگەڵ تورکیه کوژراون بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان لەگۆڕستانێکی بێ ناونیشاندا نێژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هەرچەند زانیاری شووناسی هەندێک لە نێژراوەکان ئاشکرا بووە، بەڵام داخوازی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووانی په‌كه‌كه بۆ دیارکردنی شووناسی گۆڕەکان و تێستی دی ئن ئەی بێ وەڵام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه “سیهموس کاراداگ” سەرۆکی هاوبەشی ئەنجوومەنی یارمەتی و یەکگرتن لەگەڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانی به‌ختكردووانی په‌كه‌كه بە میدیاکانی وتووە ”ڕێک وەکوو گۆڕستانی کیلیۆسی ئەستەنبۆل لانی کەم ۱۰۰۰ ته‌رم لەگۆڕستانی نەناسراوی وان، سیرت، مێردین، رۆحا، ئادانا، شڕنەخ، ئامەد و باتمان نێژراون كه زۆربه‌یان له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ن.