لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەندام پارلەمانێکی هەدەپە بە ناوی “موراد ساریساچ” لە شاری وانی باکووری کوردستان، لەلاین دادگای تورکیە سزای ساڵێک و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ئەندام پارلەمانەی هەدەپە لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، لە لایەن دادگای جەزیرە بە تۆمەتی بانگەشە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستانی دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و لە ئاکامدا لە دانیشتنی کۆتایی ئەو دادگایە بە ساڵێک و شەش مانگ بەندکران سزا دراوە.