به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی شاری شنۆ به ناوی “یوسف تهنخواه” كوری ڕه‌حمان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان” له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی دووی شاری شنۆ به ساڵێك و چوارمانگ به‌ندكران سزا دراووه و هاوكات هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “عەبدولواحید عەباسی زادە“ تەمەن ٣٥ ساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی “دادوەر ئەکبەر میرزایی” سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوه.
بەپێی ئه‌و هه‌واڵه، سزای “عه‌بدولواحید عه‌باسی زاده” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە قازانجی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” دەرچووە و ناوبراو لە کاتی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. بەگوێرەی سزاکە ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی ٣ ساڵیش زیندانی هەلپسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە و دەبێت مانگانە یان هەر سێ مانگ جارێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بناسێنێت. جێگای ئاماژه‌یه “یوسف تهنخواه” پێشتریش سزای ١٦ ساڵ زندانی هه‌ڵپسێرداروی هه‌بووه و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.