کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر “کەیوان زەندکەریمی” له‌ سنە

سەپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر کەیوان زەندکەریمی له‌ سنە 3 1

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “کەیوان زەندکەریمی”، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپی نایاسایی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان”، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

“كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکاه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ زیندانی پیرانشار گوازرایه‌وه‌. ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، پاش ١٢٥ ڕۆژ به‌ندكران به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٣ ملیاردتمه‌نی به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا، به‌ڵام ڕۆژی ١٧ی خاكه‌لێوه‌ و چه‌ند ڕۆژ پاش ئازادی، كاتێك به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانی دادگای كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌كسه‌ر بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گوازرایه‌وه‌. ناوبراو ڕۆژی ٤ی خه‌رمانان بۆ جارێكی دیكه‌ ئازاد كرا و ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر حوكمی پێنج ساڵی زیندانی پێ ڕاگه‌یه‌ندرا.