٤ چالاکی سیاسی بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات”، “ڕێکخستن و پێكهێنانی گروپی نایاسایی”، لە لایەن لقی ٣ی دادگا ئینقلابی کەرەجەوە، سەرجەم به ١٤ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان مهحكووم كران.
بە پێی حوکمی دادگا، “ئەعزەم ئاهوو قەلەندەر” به ٦ ساڵ و ٢ مانگ، “نیعمەتوڵڵا ئەفشار” به ٣ ساڵ و ٦ مانگ، “مهدی تهوحیدی” به ٢ ساڵ و ٢ مانگ و “حسێن جەعفەری” به ٢ ساڵ زیندان مهحكووم كراون. هەروەها چالاکێكی سیاسی دیکە بە ناوی “محەممەد عەزیزی” بێ تاوان ناسێندراوه و ئازاد كراوه.