لە ڕۆژانی ڕابردوودا “ڕویا مەحیەدینی”، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای یەک ساڵ بەندکران و هەروەها بێبەشبوون لە مافی چوونە دەرەوە لە وڵاتی، بۆ ماوەی سێ ساڵ بە سەردا سەپا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی “مەحیەدینی”، ئەم سزایە بە سەرۆکایەتی دادوەر “یەعقووب حەبیبی شەمس” و بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم بە سەر ناوبراودا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە “ڕویا مەحیەدینی” هاوینی ڕابردوو دوای پێنج مانگ ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم، لەو حیزبە جیا بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی و لە سەر سنووری پاوە لە لاین هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.