لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “حەیدەر عەلی زادە” و “شێرزاد مامەندی” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارەوە سزای ٤ و ٢ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئەبووتالیب جەلیل پوور” ئەم سزایە بە تۆمەتی “هاوکاری لە گەل حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” و بە سەر ئەم دوو چالاکە دا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەمنی ئەم ناوەندە، لە شاری ورمێ گوازرانەوە و پاش یەک مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.