“عەلی شەمایلی”، موعه‌لیمی خەڵکی “سونقوڕ”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان،لەلایه‌ن دادگای “ئینقلابی” کرماشانه‌وه بە ٥ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان،”عەلی شەمایلی”، موعه‌لیمی خەڵکی شاری “سونقوڕ”ی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان،”بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و سوکایەتیکردن بە ڕێبەر و هاندانی خۆپیشانده‌ران بە ٥ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری مەحکووم کراوه. ناوبراو له گرته ڤیدویه‌كدا ده‌ڵێت: ته‌نها تاوانی من نووسینی دەقی ڕەخنەیی بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.