کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سەپاندنی سزای ٣٠ مانگ بەندکران بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

سەپاندنی سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ 1

“محەممەد سدیق عەزیزی” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازی ١ی ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دانیشتنی دادگای ناوبراو لە کاتێکدا سەرەتای ئەم حەفتەیە بەڕێوە چووە کە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە و ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار سزای بەندکرانەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.  جێگای ئاماژەیە “محەممەد سدیق عەزیزی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کاتێکدا سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملیی سەربازی بووە، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری ئەرتەش لە بنکەی سەربازی قووچەکی تاران دەستبەسەر کراوە.