ڕۆژی چوارشەمە ١٣ی مانگی ڕێبەندان،، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، بەپێی مادەی ١٣٤ی سزادانی ئیسلامی، سزای ٢٠ مانگ بەندکرانی بۆ زیندانی سیاسی “خەدیجە مێهدیپوور”ی پشتڕاست کردەوە.
پێشتر ناوبراو لە دادگای ئینقلابی هەمان شار، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە دژی ڕژیم و سووکایەتی کردن بە خومەینی و خامنەیی” دادگایی کراوە و سزای ٢٠ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا بوو. جێگای ئاماژەیە ئەم زیندانیە سیاسیە، لە ڕێکەوتی ١٨ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە ماڵەوە دەسبەسەر کرا و پاش دوو ڕۆژ مانەوە و لێپرسینەوە، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی شاری ئیلام گوازرایەوە.