کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای ١٨ مانگ زیندان بەسەر “زانیار فەتاحیان” له‌ بۆكان

سەپاندنی سزای ١٨ مانگ زیندان بەسەر زانیار فەتاحیان له‌ بۆكان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “زانیار فەتاحیان” هاووڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شاره‌، سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

“زانیار فه‌تاحیان” پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە ” تەبلیغ دژی نیزام” و “هاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی” تۆمەتبار کرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەڵاڕێزانی ئه‌مساڵ، لەلایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ بۆکان دەستبەسەر و به‌دوای چل ڕۆژ، بەدانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا. شایەنی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتریش، بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو.