بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، “ڕەحمان یووسفی، کەماڵ قۆیتاسی، محەممەد خالید حەمزەپوور و ئەبووبەکر میناپاک“ هەر کامەیان بە ٥ ساڵ زیندان، و “عەزیز قادرتاج“ کە موعەلیمی مەدرەسەیە سزای ٣ ساڵ و “سەلیم شەریفی” سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم شەش هاووڵاتییە لە زستانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی شارەکانی کوردستان دەستبەسەر و له دوایین دانیشتنی دادگاکەیان كه لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو به هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه كوردستانیهكانی دژبهری ڕژیم مهحكووم كران. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پێنج هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “ڕەحمان ئەسەدی، فەرهاد مەعرووفی، جەلال قادرزادە، عوبەید ئەنوەری و ڕێبوار چارەکداری” بە تۆمەتی هاوشێوە و لەلایەن هەمان دادگاوە سەرجەم سزای ١٣ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.